Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جارێكی دیكه‌ دادبینی له‌ سكاڵای ده‌رهێنان‌و فرۆشتنی ڕاسته‌وخۆی نه‌وتی هه‌رێم دواخرا


په‌یام

جارێكی دیكه‌ دادبینی له‌ سكاڵای ده‌رهێنان‌و فرۆشتنی ڕاسته‌وخۆی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، دواخرا.

دادگای فیدراڵی عێراق دادبینی له‌ دۆسیه‌ی ناده‌ستوورییبوونی ده‌رهێنان‌و فرۆشتنی ڕاسته‌وخۆی نه‌وتی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ حه‌وتی مانگی داهاتوو دواخست.

له‌و باره‌وه‌، (ئیاس سامۆك) وته‌بێژی دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی بریكاری وه‌زیری‌ نه‌وتی عێراق وه‌ك سكاڵاكار، به‌ڵام له‌و  لایحه‌یه‌دا كه‌ پێشكه‌شی كرد ڕاڤه‌ی مادده‌ی 10ی یاسای بودجه‌ ‌و چاره‌نووسی ڕێكه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای تێدا نه‌بوو.

  سامۆك وتیشی: دادگا داوای له‌ بریكاری‌ سكاڵاكار كردووه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی بوونی پڕۆژه‌یاسای نوێی نه‌وت‌و گاز و ده‌ركردنی وه‌ك یاسا له‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مان بداته‌وه‌.

وته‌بێژی دادگا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بریكاری‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم وه‌ك لایه‌نی سكاڵالێكراو له‌ دادگا ئاماده‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی بوونی وه‌زیر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات واژۆی له‌سه‌ر لائیحه‌كه‌ نه‌كردووه‌.

وه‌زیری‌ دارایی عێراقیش له‌ ڕێی بریكاره‌كه‌یه‌وه‌ داوای پابه‌ندبوونی به‌ یاسای بودجه‌وه‌ كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ پرسی نه‌وتدا، هه‌روه‌ها داوایشی كردووه‌ سكاڵاكه‌ دوابخرێت تا ئه‌وكاته‌ی یاسای نوێی نه‌وت‌و غاز ده‌رده‌چێت.

292 جار خوێندراوەتەوە
04/04/2019

بابەتی زیاتر