Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆناڵدۆ داهاتی یۆڤانتۆسی زیادكردووه‌


پەیام 

دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌دا چووه‌ ریزی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیه‌وه‌، یانه‌كه‌ له‌رووی داراییه‌وه‌ گه‌شه‌ی كردووه‌.

به‌پێی راپۆرتێك رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر 340 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یۆڤانتۆس ئه‌نجامداوه‌، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر داهاتی ئه‌و یانه‌یه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

یانه‌ی یۆڤانتۆس وه‌رزی رابردوو بڕی 57 ملیۆن یۆرۆی له‌ داهاتی یارییه‌كان ده‌ستكه‌وت، هێشتا وه‌رزه‌كه‌ كۆتایی نه‌هاتبوو قازانجه‌كه‌ی گه‌یانده‌ 70 ملیۆن یۆرۆ. هه‌روه‌ها داهاتی په‌خشی كه‌ 200 ملیۆن یۆرۆیه، 45 ملیۆن یۆرۆ زیادكردووه.

ئه‌و یانه‌ ئیتاڵیه‌ داهاتی بازرگانی به‌بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ زیاد كردووه‌ و گه‌یاندوویه‌تیه‌ 200 ملیۆن یۆرۆ. هاوكات رێژه‌ی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا گه‌یاندووه‌ته‌ به‌رزترین ئاست، هه‌ژماره‌ فه‌ڕمییه‌كانی له‌ پاش وه‌رگرتنی رۆناڵدۆ 50 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ فۆلۆیان كردووه‌.

یانه‌ی یۆڤانتۆس له‌ زۆر رووه‌وه‌ داهاتی زیاد كردووه‌، ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ له‌ سایه‌ی گواستنه‌وه‌ی رۆناڵدۆوه‌ له‌ كۆتایی وه‌رزه‌كه‌دا تێكڕا 515 ملیۆن یۆرۆ داهاتی هه‌بێت. 

321 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر