Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی ئه‌وروپا ڤیزا له‌سه‌ر گه‌شتی هاووڵاتیانی به‌ریتانی هه‌ڵده‌گرێت


پەیام 

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ‌و به‌ مه‌رج پڕۆژه‌یاسای لابردنی ڤیزای له‌سه‌ر گه‌شت‌و مانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی به‌ریتانیای بۆ وڵاتانی یه‌كێتییه‌كه‌ په‌سه‌ند كرد.

به‌پێی یاساكه‌،  ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا 12ی ئه‌م مانگه‌ به‌ بێ ڕێكه‌وتن له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا جیابووه‌وه‌، هاووڵاتیانی به‌ریتانیا ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ له‌ هه‌ر شه‌ش مانگێكدادا به‌بێ ڤیزا له‌ نێو وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپادا بمێننه‌وه‌.

یاساكه‌ به‌ مه‌رجیشی گرتووه‌ به‌ریتانیاش هه‌مان هه‌نگاو به‌رانبه‌ر به‌ هاووڵاتیانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیه‌كه‌ بگرێته‌به‌ر ‌و ڤیزا له‌سه‌ر هاتوچۆ و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی دیارییكراو هه‌ڵبگرێت.

یاساكه‌ له‌نێو په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا به‌ 502 ده‌نگی پاڵپشت، به‌رانبه‌ر 81 ده‌نگی دژ په‌سه‌ند كرا ‌و به‌ر له‌ 12ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌و ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


301 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر