Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاماری‌ قوربانییانی لافاو له‌ ئێران به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌


پەیام 

(پیر حسێن خۆلیوه‌ندی) سه‌رۆكی ناوه‌ندی فریاگوزاری كۆماری‌ ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و لافاوی ماوه‌ی ڕابردووه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بۆ 70 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خۆلیوه‌ندی) له‌و ژماره‌یه‌: 23 كه‌سیان له‌ لوڕستان‌و هه‌شتیان له‌ گوڵستان‌و پێنجیان له‌ مازنده‌ران‌و سێیان له‌ خۆڕاسانی باكوور و سێی دیكه‌یان له‌ كه‌هكیلوێ‌و بوێر ئه‌حمه‌د خنكاون.

له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی‌، سمنان‌، خوزستان‌، كرماشان‌، عیلام‌، قوم‌، ئه‌سفه‌هان‌، قه‌زوین‌ و زنجانیش هه‌ر پارێزگایه‌ ‌و یه‌ك كه‌سی خنكاوه‌.

سه‌رۆكی ناوه‌ندی فریاگوزاری‌ ئێران وتیشی: چوار كه‌سیش له‌ پارێزگاكانی خوزستان‌، مازنده‌ران‌، لوڕستان بێسه‌روشوێنن‌ و 768ی دیكه‌ش له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێراندا بریندار بوون.

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ بارانی به‌خوڕ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌‌و جگه‌ له‌ زیانی گیانی، زیانێكی ماددی گه‌وره‌یشی خستووه‌ته‌وه‌.

370 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر