Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دووبارە داوای دواخستنی برێكسیت ده‌كات


پەیام 

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی داوای له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و یه‌كێتییه‌ (برێكسیت) بۆ ٣٠ی حوزه‌یران دوا بخات. 

له‌ نامه‌یه‌كدا كه‌ بۆ سه‌رۆكی كۆنسه‌ی ‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك, سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی بگاته‌ رێككه‌وتن له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی برێكسیت كه‌ پێشتر سێ جار ‌ له‌ په‌رله‌مان رێككه‌وتننامه‌كه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌. 

وتویشیەتی، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كاتی ده‌وێت و به‌ریتانیا ناچاره‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا بكات كه‌ له‌ ٢٣ی ئایاردا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بۆ ئه‌مه‌ش له‌ ئاماده‌كاریدان. 

تێریزا مه‌ی باسی لەوەشکردووە، به‌ریتانیا بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌كه‌ پێویستی به‌ كاتی زیاتره‌ و نووسیوویه‌تی: "به‌ریتانیا داوا ده‌كات ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ ٣٠ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ ته‌واو ببێت. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پرۆسه‌ی ده‌نگدان پێشتر ته‌واو بكه‌ن، ئه‌وا حكوومه‌ت پێشنیار ده‌كات ئه‌و پرۆسه‌یه‌ پێش بخرێت". 

165 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر