Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وێنە.. گەڕان بەدوای قوربانیانی بەلەمەکەی رووباری دیجلە بەردەوامە


پەیام 

گەڕان بەدوای تەرمی قوربانیانی نقومبوونی بەلەمەکەی رووباری دیجلە بەردەوامە و تیمێکی تورکیش هاوکاری تیمە عێراقییەکان دەکات. 

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، ماوه‌ی حه‌وت رۆژه‌ تیمێکی تورکی بێ وچانانه‌ به‌ به‌كارهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ده‌یان كه‌س له‌ قوربانیانی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله‌. 

تیمەکە بریتین لە 20 كه‌سی ژێرده‌ریاوانی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ده‌ریای توركیا، پاش نۆ رۆژ له‌ رووداوی ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله‌ گه‌یشته‌ عێراق.

تیمه‌كه‌ به‌به‌كارهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی و، تا ئێستا ته‌رمی دوو كه‌سی له‌ قوربانییه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كه‌ به‌هۆی ئه‌و شەپۆلە بارانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، تیمه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ ته‌رمی قوربانیانی بێ سه‌روشوێنی رووداوه‌كه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یان 85 كه‌س بێت.

له‌ ئێستادا تیمه‌كه‌ كاره‌كانیان له‌ ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل باشووری مووسڵ چڕكردووه‌ته‌وه‌.




283 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر