Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەڕلەمانی عێراق سەرقاڵی دانانی پرۆژەیەکە بۆ قەدەغەکردنی یارییە ئەلیکترۆنییەکان


پەیام 

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه‌بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ زیانبه‌خشه‌كان ئاماده‌ ده‌كات.

نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌ ڕایگه‌یاند "ناوبراو هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانی یاسایی و ڕۆشنبیری و ئاسایش و به‌رگری ڕاسپاردووه‌ كه‌ به‌ هاوكاریی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زیانه‌كانی‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقی‌ بكه‌ن".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ نووسینگه‌ی جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، "كه‌عبی‌ داوای له‌ لیژنه‌كان كردووه‌ پڕۆژه‌بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یارییانه‌ ئاماده‌ بكه‌ن كه‌ زیانیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ هه‌یه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "هه‌ندێك له‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان زیانی زۆریان به‌ گه‌نجان گه‌یاندووه‌ و، كاتێكی زۆریان به‌ هه‌ده‌ر داون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ ڕۆشنبیری دووریخستوونه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌قامگیریی زۆربه‌ی خێزانه‌ عێراقییه‌كان".

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا میدیا و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌ عێراقه‌كان زانیارییان له‌سه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و كوشتن به‌هۆی‌ یاریی‌ په‌پجییه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش وای‌ كرد داوای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ئه‌و یارییه‌ بكرێت.

424 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر