Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق زه‌ویه‌ چێنراوه‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌


پەیام 

ژماره‌یه‌ك ڕاگه‌یاندنی عێراقی له‌سه‌ر زاری‌ پارێزگاری‌ (واست) بڵاویانكرده‌وه‌: حكومه‌تی‌ عێراق زه‌ویه‌ چێنراوه‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌كانی باران‌و لافاوی ئه‌مدواییه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، (محه‌ممه‌د جه‌میل میاحی) پارێزگاری‌ واست ئاشكرای‌ كرد: به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و زه‌ویانه‌ی به‌ دانه‌وێڵه‌ چێنراون له‌ ئه‌گه‌ری ژێرئاوكه‌وتنیان به‌هۆی لافاوه‌وه‌ حسابی دانه‌وێڵه‌ی پێگه‌یشتوو و به‌بازاڕكراویان بۆ ده‌كرێت‌و خاوه‌نه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌ش قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌.

چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌پۆلێكی بارانی ناوچه‌یی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ زه‌وییه‌كی زۆری چێنراوی جووتیاران ژێرئاو كه‌وتوون، پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دانیشتووانی سه‌ڵاحه‌دین‌و باكووری كه‌ركووك‌و خۆرهه‌ڵاتی دیاله‌ ‌و واست‌و باشووری میسانیان له‌ مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی لافاو ئاگادار كرده‌وه‌.

323 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر