Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌نداوی موسڵ زیاتر ده‌كات


پەیام 

(ڕیاز نعێمی) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی موسڵ ڕایگه‌یاند: له‌ چه‌ند سه‌عاتی كه‌می داهاتوودا ڕێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌نداوی موسڵ زیاد ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی موسڵ ڕایگه‌یاند: به‌پێی ڕێنمایی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌ دوای سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌نداوی موسڵ بۆ 2500 میلیمه‌تر سێجا له‌ چركه‌یه‌كدا زیاد ده‌كه‌ن.

(ڕیاز نعێمی) سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌نداوی موسڵ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌‌و وتی: به‌نداوی موسڵ گه‌نجینه‌ی به‌تاڵی هه‌یه‌ كه‌ توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ هه‌یه‌.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراقیش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌لامه‌تی سه‌رجه‌م به‌نداوه‌كانی عێراقی پشتڕاستكرده‌وه‌.

پێشتر چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی موسڵه‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 72 سه‌عاتی داهاتوودا كاره‌ساتێك له‌ به‌نداوی موسڵ ڕووده‌دات.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی دژ به‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ ده‌نگۆی ڕوودانی كاره‌سات بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

544 جار خوێندراوەتەوە
05/04/2019

بابەتی زیاتر