Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵه‌بجه‌.. منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ به‌فیشه‌ك گیانی‌ له‌ده‌ستدا

په‌یام

له‌گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ فیشه‌كێكی وێڵ به‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ كه‌وت و گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی‌ 5ی‌ 4ی‌ 2019 له‌ گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ فیشه‌كێكی وێڵ به‌ر منداڵێك كه‌وتووه‌و  له‌ ئاكامدا گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: منداڵه‌كه‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵه‌و له‌ ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ راشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن تیمێكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌ڵگه‌و تاوانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوكه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

265 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2019

بابەتی زیاتر