Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هوشیار زێباری: تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێكده‌هێنرێت

په‌یام

هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "گەشبینم بەوەی تا كۆتایی مانگی چوار حكومەتی نوێی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا پێكبهێنرێت".

زێباری، بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووه‌: بارودۆخه‌كه‌ لە هەموو ڕوویەكەوە بەرەو باشتر دەڕوات لە هەرێمی كوردستان، لە ڕوانگەی ئه‌وه‌ی‌ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەرێم و وڵاتانی دەوروبەر باشه‌، نەمانی پاشەكەوت و هاتنی‌ بودجە و سه‌قامگیری‌ ڕەوشی ئاسایش، ئه‌مانه‌ هۆكاری‌ باشبوونی‌ بارودۆخه‌كه‌ن له‌ هه‌رێم.

له‌سه‌ر دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت كه‌ زیاترله‌ 6 مانگه‌ هه‌ڵبژاردن كراوه‌و تائێستا حكومه‌ت پێكنه‌هێنراوه‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ وتی‌ "به‌ڕاستی پرۆسه‌كه‌ زۆری خایاند، به‌ڵام له‌ئه‌نجامدا به‌ هاوكاری پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و له‌گه‌ڵ پشوودرێژییه‌كی زۆری پارتی-دا گه‌یشتوینه‌ته‌ رێككه‌وتن و گه‌شبینم به‌وه‌ی تا كۆتایی مانگی چوار حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت".

سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدار نابن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تدا، زێباری‌ وتی‌ "ده‌توانن ببنه‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ئه‌رێنی‌، لای پارتیش ئۆپۆزسیۆنی ئه‌رێنی به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ ڕۆڵی خۆیان ببینن و چاودێری حكومه‌ت بكه‌ن، له‌ هه‌موو شتێكدا نه‌رێنی نه‌بن و هه‌ر بگوترێت خراپه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت شتێكی باشی كرد ئه‌وا له‌گه‌ڵی بن، به‌و مانایه‌ی هه‌تا هه‌تایه‌ نه‌رێنی نه‌بن وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یكه‌ن".

285 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2019

بابەتی زیاتر