Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گۆڕان به‌ زیادكردنی‌ جێگری‌ دووه‌م بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم رازی‌ نییه‌

په‌یام

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌ركه‌وته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و گۆڕان له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ په‌یام، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گۆڕان به‌ زیادكردنی‌ جێگری‌ دووه‌م بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم رازی‌ نه‌بووه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ دوو جێگر بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم دابنرێت.

به‌پێی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان پارتی‌ و گۆڕان پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم به‌ركه‌وته‌ی‌ گۆڕان ده‌بێت، له‌ئێستادا یه‌كێتیش داواده‌كات پۆستی‌ جێگری‌ دووه‌م بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم زیادبكرێت و ئه‌و پۆسته‌ی‌ پێبدرێت. 

بۆ تاوتوێكردنی‌ دوایین گفتوگۆکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشکەکانی گۆڕان تێیدا، ئەمڕۆ 6 ی‌ 4 ی‌ 2019 شاندێکی پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتی کەمال کەرکووکی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان له‌ گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە کەمال کەرکووکی، کاکەمین نەجاڕ، هێمن هەورامی، عەلی حوسێن و فرسەت سۆفی. 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆبووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی تاووتوێده‌كرێت، ئاماده‌كاریش ده‌كرێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه‌ بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت.

552 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2019

بابەتی زیاتر