Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هۆشداریی ده‌داته‌ ئه‌مریكا به‌وه‌ی‌ سوپاكه‌یان وه‌ك داعش ئه‌ژمارده‌كه‌ن

په‌یام

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت سوپای ئه‌مریكا وه‌ك داعش ده‌خه‌نه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

فه‌لاحه‌ت پیشه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، سوپای پاسداران بخاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌، ئێمه‌ش سوپای ئه‌مریكا وه‌ك داعش ئه‌ژمار ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه‌ لیستی تیرۆری وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌".

ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكادایه‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی‌ واشنتۆن سوپای پاسدارانی ئێران بخاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و كۆشكی سپی هه‌واڵه‌كه‌یان پشتراست نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ ململانێكانی‌ ئه‌مریكا و ئێران ده‌خاته‌ قۆناغێكی نوێوه‌ ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی رابگه‌ینرێت، چونكه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌رپرسانی‌ بالاَی ئێران هه‌ره‌شه‌كانی‌ ولاَته‌كه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یاندووه‌.

165 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2019

بابەتی زیاتر