Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مان نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینی به‌سه‌ركرده‌وه‌

په‌یام

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ یاوه‌ری‌ شاندێكی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ دووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینیان له‌ سلێمانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

شانده‌كه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ كه‌ له‌ عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن و دكتۆر هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی و به‌دریه‌ ئیسماعیل ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆن پێكهاتبوون، به‌ یاوه‌ری‌ دیاری‌ محه‌مه‌د به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سلێمانی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێرانی‌ مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی‌ به‌خشینیان كرد، له‌لایه‌ن دكتۆر سه‌روه‌ر خوڕشید به‌رپرسی‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین و ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌  پێشوازییان لێكرا.

له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌دا فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سووپاسی‌ به‌رپرس و ستافی‌ به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشینیان كرد كه‌ بێ‌ جیاوازی‌ و به‌نرخێكی‌ هه‌رزان خزمه‌تی‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.

هاوكات سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ هه‌موو پاڵپشتی‌ و پشتیوانیییه‌كی‌ خۆیان بۆ به‌رده‌وامی‌ و به‌رفراوانكردنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ پزیشكی‌ به‌خشین ده‌ربِری‌ تا بتوانن زیاتر خزمه‌تی‌ هاوڵاتیان كه‌ن.

292 جار خوێندراوەتەوە
06/04/2019

بابەتی زیاتر