Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستپێده‌كات



په‌یام 

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی 4ی 2019، لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کوتان دژی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەکات.


ئه‌مڕۆ هەڵمەتەکە لە رۆژی جیهانی تەندروستیدا دەستپێدەکات و بەرپرسانی تەندروستیش داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، هاوکاریان بن و بۆ پاراستنی منداڵەکانیان لەم نەخۆشییە، بەدەم تیمەکانی هەڵمەتەکەوە بچن.
هەڵمەتەکە منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەگرێتەوە، ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت و تیمەکان سەرجەم ناوچەکان دەگەڕێن.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە: ڤاکسینەکە لە رێگەی دەمەوە دەدرێت بە منداڵان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتيی تەندروستی سلێمانیش هۆشداریی داوه‌ته‌ هاوڵاتیان کە :"كوتانی پێشتری منداڵەكەت، هەرگیز رێگر نییە لەبەردەم كوتانی ئەمجارەدا، بۆیە منداڵەكەتی لێ بێبەش مەكه".

ئیفلیجی منداڵان نەخۆشییەكی درمی ڤایرۆسی ترسناكە، بەزۆری تووشی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان دەبێت و دەبێتە هۆی ئیفلیج بوون یاخود مردن.

348 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر