Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باندێکی مەترسیدار لە سلێمانی دەستگیرکران



په‌یام

باندێک لە سلێمانی دەستگیرکران کە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند: "له‌وكاته‌وه‌ی‌ من لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌م و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشم، گروپی‌ وا مەترسیدارم نه‌بینیوه‌، چونكه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ئۆتۆمبێلی‌ هه‌ركه‌سێك بڕفێنن، كه‌سه‌كه‌ش ببه‌ن و ده‌ستدرێژی‌ بكه‌نه‌سه‌ر".

 

وەستا حەسەن، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بە رووداوی راگەیاندووه‌: "ئەمەی لای ئێمە دەستگیرکراون 5 کەسن، هەموو جۆرە تاوانێکیان کردووە، تاوانی رفاندن و کوشتن، دزینی ئۆتۆمبێل و پارە و جانتا، ئەم بەیانییەش یەکێکی دیکەی باندەکەمان دەستگیرکرد کە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەکرد، جگە لەمانەش کاری بەدڕەوشتییان کردووە کە ئەم پارانەی بەدەستیانهێناوە بۆ بەدرەوشتی بەکاریانهێناوە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه‌: "تاوەکو ئێستا دانیان بەوەدا ناوە کە دوو کەسیان کوشتووە، یەکێک لەوانە تارقە کە مانگی 12ـی 2018 شەوێک لە ماڵەوە هاتووەتەدەرەوە شت بکڕێت، دیار نەمابوو، زۆر بەدواداچوونمان کرد کە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی دیار نەمابوو، ئەوان ویستوویانە ئۆتۆمبێلی کچێک بڕفێنن کە ئەوەیان بۆ نەکراوە، ئەم کە لەوێدا وەستاوە تەلەفۆن بکات داویانە بەسەریدا و رانێکیان شکاندووە و خستوویانەتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و هێناویانە بۆ ئەو شوێنە، لەوێ بە جامانەکەی خۆی خنکاندوویانە و کوشتوویانە".

به‌ وته‌ی وەستا حەسەن، "ئەم باندە نزیکەی چوار بۆ پێنج ساڵە خەریکن، لە تاوانی بچووکەوە دەستیانپێکردووە تاوەکو 2017 و 2018 فێری دزینی ئۆتۆمبێل و تاوانی گەورەتر بوون، ئەمانە خەڵکی دەرەوەی سلێمانین".

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی باندەکەی بە مەترسیدار ناوبرد و دةڵێت:" بەحەقەت لەوەتەی من لێکۆڵینەوە دەکەم و لەم دەزگایەم، گرووپی وا مەترسیدارم نەبینیوە، شەوانە بەنێو شاری سلێمانیدا گەڕاون کە هیچیان خەڵکی سلێمانی نین، هەرکاتێ ئۆتۆمبێلێکیان دزیوە هەوڵیانداوە خەڵکەکەشی لەگەڵدا بڕفێنن، بۆ ئەوەی بەڵگە بەدەستەوە نەدەن و پۆلیس و ئاسایش ئاگادار نەکەنەوە".

2021 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر