Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبەی یەکێتی و پارتی رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆ ده‌كه‌ن



په‌یام 


ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرای دەكات، سبەی دووشەممە بە فەرمی رێككەوتنی یەكێتی ‌و پارتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەم واژۆ دەكرێت.


عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووه‌: رۆژی دووشەممە 8-4-2019 رێككەوتنی پارتی ‌و یەكێتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەم ‌و چۆنێتی بەشداریی یەكێتی لە کابینەکەدا بە فەرمی واژۆ دەكرێت.


بەپێی زانیارییەكان لە رێككەوتنی یەكێتی ‌و پارتی كە رۆژی 3-4-2019 كرا، یەكێتی حەوت پۆستی باڵا لە حكومەت وەردەگرێت كە بریتین لە: سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی حكومەت، یاریدەدەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ‌وەزیری پلاندانان، وەزیری پێشمەرگە، بریكاری وەزیری ناوخۆ، بریكاری وەزیری سامانە سرووشتییەكان.

326 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر