Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی په‌سه‌ندكرد


په‌یام


میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویان كرده‌وه‌: كه‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه‌، رێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌ گه‌ڵ پارتی په‌سه‌ند كردووه‌.



ماڵپه‌ڕی PUKmedia  بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی له‌ سلێمانی كۆبووه‌ته‌وه‌ رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی په‌سه‌ند كردووه‌؟

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی و به‌شداری كردنی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌و به‌كۆی ده‌نگ رێككه‌وتنه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.

پێشتر عیماد ئه‌حمه‌د راگه‌یاند بوو: سبه‌ینێ رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌ گه‌ڵ پارتی ئیمزا ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یانی په‌سه‌ند كرد.

دوای زیاتر له‌ شه‌ش مانگ، هێشتا ئاسۆی پێكهێنانی حكومه‌ت روون نییه‌و دوای رێكه‌وتنیان له‌ گه‌ڵ گۆڕان، پارتی رێككه‌وتنی له‌ گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌نجامداوه‌ بۆ  دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ت.

238 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر