Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئاستی دیپلۆماسیه‌تی له‌ عێراق و هه‌رێم بۆ نیوه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

په‌یام

ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئاستی دیپلۆماسیه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی نیوه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و به‌شێك له‌ دیپلۆماتكاره‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ واشنتن. 

به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی، كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌؛ كۆشكی سپی له‌ ئێستادا پلانی هه‌یه‌ ئاستی دیپلۆماسی و ژماره‌ی دیپلۆماتكاره‌كانی له‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ به‌غدا و كۆنسوڵخانه‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ نیوه‌ یا كه‌متر له‌نیوه‌ كه‌مبكاته‌وه‌ و (20) بۆ (30) دیپلۆماتكار له‌ئه‌مساڵدا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ واشنتۆن و كۆتایی به‌ كاره‌كانیان بهێنێت له‌ هه‌ولێر و به‌غدا.

گۆڤاری فۆڕن پۆڵسی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ ، به‌پێی پلانه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئاستی دیپلۆماسیه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌فغانستانیش تا ساڵی (2020) بۆ كه‌متر له‌ نیوه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی گۆڤاره‌كه‌ ئه‌مریكا ئاستی ئاماده‌یی سه‌ربازیشی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئاسیا كه‌مده‌كاته‌وه‌، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سه‌رده‌می "كێبڕكێی گه‌وره‌" به‌رامبه‌ر چین و روسیا.

فۆرن پۆڵسی له‌زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ واشنتن چیتر ناتوانێ ئه‌و هه‌موو سه‌رنجه‌ بخاته‌سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان.


161 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر