Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق و ئێران په‌ره‌ به‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌ هاوبه‌شه‌كانیان ده‌ده‌ن

په‌یام

عێراق و ئێران له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك په‌ره‌ به‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌ هاوبه‌شه‌كانیان ده‌ده‌ن.

وه‌زیری نه‌وتی ئێران دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ له‌باره‌ی فراوانكردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌ هاوبه‌شه‌كانی (كرماشان - دیاله‌) و (خوزستان -به‌سره‌)وه‌ رێككه‌وتون.

بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد توانایه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌بواری نه‌وت، گازی سروشتی، پاڵاوگه‌ و پترۆكیمیایی و ئاماده‌ن له‌و روه‌وه‌ هاوكاریی عێراق بكه‌ن.

هاوكات وه‌زیری نه‌وتی‌ ئێران جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ عێراق یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزاری ئه‌و گازه‌ سروشتییه‌ی ئێرانه‌ كه‌ پێشتر پێی فرۆشراوه‌.

117 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر