Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاوی گلدراوه‌ی عێراق به‌راورد به‌ 25 ساڵی‌ ڕابردوو به‌رزترین ئاستی تۆماركرد

په‌یام

(عه‌لی هاشم) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارپێكردنی پڕۆژه‌كانی ئاوداری‌و خاڵیكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ڕایگه‌یاند: ئاوی گلدراوه‌ی عێراق له‌مساڵدا به‌راورد به‌ 25 ساڵی ڕابردوو به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووه‌.

(عه‌لی هاشم) وتیشی: به‌هۆی باران‌و شه‌پۆلی لافاوی هاتووی ئێران، له‌ئێستادا ئاوی گلدراوه‌ 37 ملیار مه‌تر چوارگۆشه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌، له‌ كاتێكدا ساڵی ڕابردوو ته‌نها هه‌شت هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ بووه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئه‌و ئاوه‌ گلدراوه‌ی هه‌یه‌ پێویستیی دوو ساڵی داهاتوو پڕ ده‌كاته‌وه‌. وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی ئاوی گلداره‌وه‌، هێشتا توانای گلدانه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی (سه‌رسار)ی باكووری پارێزگای ئه‌نبار زیاتره‌ له‌ 32 ملیار مه‌ترچوارگۆشه‌یه‌‌و چه‌ندین ده‌ریاچه‌ش هه‌ن له‌سه‌دا سه‌د پڕ نه‌بوون‌و توانای له‌خۆگرتنی زیاتری ئاویان هه‌یه‌".

307 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر