Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیاله‌.. باوكێك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی 3 كوڕی خۆی كوشت

په‌یام

له‌ پارێزگای دیاله‌ باوكێك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی 3كوڕی خۆی له‌ خه‌ودا كوشت.

وته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌ رایگه‌یاند باوكێك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ماڵی خاڵوانی، سێ كوڕی خۆی له‌ خه‌ودا كوشتووه‌ و چواره‌میشیانی برینداركردووه‌.

غالب عه‌تییه‌ وته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند رووداوه‌كه‌ له‌ گوندی سه‌لام له‌ ناحیه‌ی خان به‌نی سه‌عدی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ ڕوویداوه‌.

وته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ باوكه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و پیشه‌ی كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی عێراقه‌ و له‌ به‌شی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ده‌وام ده‌كات.

432 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر