Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. باندێكی‌ مه‌ترسیدار كه‌ چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ ده‌ستگیركران

په‌یام

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی باندێكیان ده‌ستگیر كرد له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا خه‌ڵكیان ڕفاندووه‌ و كوشتویانه‌ و پاره‌یان له‌ چه‌ند كه‌سێك سه‌ندووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌و بانده‌، هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ باندێكی تاوانكاری له‌ باشووری عێراق هه‌بووه‌ و پێكه‌وه‌ چه‌ند تاوانێكیان ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و بانده‌ پێكهاتوون له‌ پێنج كه‌س و دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان به‌ تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ تۆمه‌تباره‌كان ته‌رمی یه‌كێك له‌ قوربانیه‌كان له‌ ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی سلێمانی‌ ده‌رهێنرایه‌وه‌ كه‌ دوای كوشتنی لێی نێژرابوو.

هاوكات به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند له‌وه‌ته‌ی له‌ ده‌زگای ئاسایش كار ده‌كه‌م گروپی مه‌ترسیداری له‌و شێوه‌یه‌م نه‌بینوه‌.

حه‌سه‌ن نوری، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌ مه‌ترسیداره‌كانی سلێمانی ئاشكرا كرد و وتی‌ بانده‌ تاوانكارییه‌كه‌ سێ كه‌سیان كوردن و به‌ناوی ئاواره‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ناو شاری سلێمانییه‌وه‌.

حه‌سه‌ن نوری باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌و بانده‌ له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ ده‌ستیان به‌و تاوانانه‌ كردووه‌ و به‌ شه‌وان گه‌ڕاون به‌ناوشاردا و تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیانیان فڕاندوه‌.

به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ئاسایش ئه‌و بانده‌ دوو كه‌سیان كوشتووه‌ كه‌سیكیان به‌ناوی "تاریقی به‌قاڵ"، كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دیار نه‌ماوه‌، ئه‌و بانده‌ دوای رفاندنی خۆی و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كوشتویانه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی ژێر خاك كردووه‌.

هاوكات كه‌سیكی دیكه‌یان به‌ناوی "مه‌ریوان دارا" كه‌ خاوه‌نی ماركێتێك بووه‌ كوشتووه‌ و دانیان به‌ چه‌ند تاوانێكی دیكه‌شدا ناوه‌.


744 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر