Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. پارتی‌ فه‌رمانڕه‌وا داوای ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات

په‌یام

پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌ڕمانڕه‌وای توركیا داوای‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات.

(عه‌لی ئیحسان یاوز) جێگری‌ سه‌رۆكی پارتی داد‌وگ گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا ڕایگه‌یاند: داوای سه‌رله‌نوێ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ له‌ لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له‌ باره‌گای لقی ئاكپارتی له‌ ئه‌سته‌نبوڵ (یاوز) وتی: دوای‌ بژاردنه‌وه‌ی له‌سه‌دا 70ی ده‌نگه‌ پووچه‌كان، جیاوازی نێوان پاڵێوراوه‌كه‌ی (ئاكپارتی)‌و ڕكابه‌ره‌كه‌ی له‌ (جه‌هه‌په‌) بۆ 16 هه‌زار و 442 ده‌نگ دابه‌زیوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی فه‌رمانڕه‌وای توركیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ "سه‌رپێچی ڕێكخراو" له‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ ڕوویداوه‌‌و ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی "هه‌ڵه‌" تێپه‌ڕی كردووه‌.

یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی‌و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان له‌ توركیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌ نافه‌ڕمییه‌كان پاڵێوراوی پارتی گه‌لی كۆماری‌ (جه‌هه‌په‌) هه‌ردوو گه‌وره‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ‌و ئه‌نكه‌ره‌ی برده‌وه‌، به‌ڵام ئاكپارتی له‌ پڕۆسه‌ی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ ڕازی نییه‌‌و تانه‌ی لێ داوه‌.

343 جار خوێندراوەتەوە
07/04/2019

بابەتی زیاتر