Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی‌ پارتی و یەکێتی‌ دواخرا


ثةيام

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ ڕێککەوتنی‌ سیاسی‌ نێوان پارتی‌ و یەکێتی‌، لەبارەی‌ پێکهێنانی‌ حکومەت واژۆ بکرێت، بەڵام ڕێوڕەسمی‌ واژۆکردنەکە دواخرا بۆ چەند ڕۆژێکی‌ دیکە.


لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی‌ یەکێتی‌ ڕاگەیاند: هۆکارێکی‌ پرۆتۆکۆلی‌ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی دواخست، بەڵام لەم هەفتەیەدا ڕێکەوتنەکە واژۆدەکرێت، بەڵام ڕۆژەکەی‌ دیارنەکراوە.

پێشتریش مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی، ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتیان لەگەڵ پارتی پەسەندکرد، ڕۆژی چواری مانگی ئازاری ڕابردووش پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنێکی سیاسییان واژۆکرد.

ڕۆژی 3ي ئەم مانگەش، لە دوای‌ ئەنجامدانی‌ ١٠ کۆبوونەوە، دواجار پارتی و یەکێتی‌ لەسەر دابەشکردنی‌ پۆستەکانی‌ کابینەی‌ نوێی حکومەت ڕێککەوتن.

434 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر