Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گەڕی یەکەم لە قۆناغی کۆتای خولی یانەپلەدووەکان بەڕێوە دەچێیت


په‌یام ـ سپۆرت
 

کێبڕکێکانی خـولی یانەپلەدووەکانی کوردستان دوای دوو هەفتە پشوو دەستپێدەکاتەوە لە قۆناغی کۆتای سبەی سێ شەممە لە هەفتەی یەکەم چەندین یاری بەهێز ئەنجام دەدرێیت.


کـۆمەڵەی یـەکەم کە یـانەکانی (بازیان و رانیە و چەمچەماڵ و سیروانی شارەزوو و شۆریجە و کەیوان)ی لەخۆ گرتووە سێ یاری بەهێز ئەنجام دەدرێت.

لە سەر یاریگای خـۆی یانەی ڕانیە مـیوانداری لە یانەی چـەمچەماڵ دەکـات، لە قۆناغی کۆمەڵەکان ڕانیە بە یەکەمی کۆمەڵە گەیشتە ئەم قۆناغە، لەبەرامبەردا چەمچماڵ وەک دووەمی کۆمەڵە بلیتێکی بڕی، هەردوو یانەکەش ڕووبەڕوی یەکە بوونەوە لە قۆناغی کۆمەڵەکان ڕانیە لەنێو یاریگای چەمچەماڵ سەرکەوتنی تۆمارکرد چاوی لە دووبارەکردنەوەی هەمان سیناریۆیە و چەمچەماڵیش دەیەوێیت تۆڵەی ئەو یاریە بکاتەوە. 

لەسەر یاریگای زانکۆی تایبەت بە یانەی نەورۆز یانەی بازیان کە لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئاستێکی بەرزی نیشاندا و بەیەکەمی کۆمەڵە گەیشتە ئەم قۆناغە میوانداری لە یانەی سیروانی شارەزوور دەکات کە بە دووەمی کۆمەڵە گەیشتۆتە ئەم قۆناغە .

لەیاریەکی تردا لە شاری کەرکوک دێربی ئەو شارە بەڕێوەدەچێت تیایدا یانەی شۆریجە کە بەدووەمی کۆمەڵەکە گەیشتە ئەم قۆناغە میوانداری لە یانەی کەیوان دەکات کە بە یەکەمی کۆمەڵەکە گەیشتە ئەم قۆناغە.

لـە کۆمەڵەی دووەمیش کە یانەکانی ( زانکۆی جیهان و خەبات و جیهان و پیشەسازی و شەقڵاوە و ڕەواندوز )ی لەخۆ گرتووە چەندین یاری گرنگ بەڕێوەدەچێت.

لە یاریەکی بەهێزدا زانـکۆی جیهان کە بە دووەمی کۆمەڵەی A هەولێر و دهۆک گەیشتە ئەم قۆناغە لەسەر یاریگای خۆی پێشوازی لەیانەی جیهان دەکات کە بەیەکەمی کۆمەڵەی C گەیشتە ئەم قۆناغه.

لەیاریەکی تردا یانەی خەبات لەسەر یاریگای خۆی کە بە دووەمی کۆمەڵەی C گەیشتە ئەم قۆناغە میوانداری لە یانەی شەقڵاوە دەکات کە ئەو یانەیە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە قۆناغی کۆمەڵەکان بە یەکەمی کۆمەڵەی B گەیشتە ئەم قۆناغە .

یانەی پیشەسازی کە بە یەکەمی کۆمەڵەی A گەیشتە ئەم قۆناغە میوانداری لە یانەی ڕەواندوز دەکات کە بە دووەمی کۆمەڵەی B گەیشتە ئەم قۆناغە.

یاریەکانی قۆناغی کۆتای بە شێوازی یاری چوون و هاتن بەڕێوەدەچێت کام یانە زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە دەگاتە خولی یانە پلەیەکەکانی وەرزی داهاتوو .

سەرجەم یاریەکانیش لە کاتژمێر 3ی ئێوارە بەڕێوەدەچن.

186 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر