Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باندێكی دزی لە ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکرا



په‌یام


وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: هێزەكانیان لە قەڵادزێ‌ باندێكی دزینی ئۆتۆمبیلیان دەستگیر كردووە ‌كه‌ لە هەولێر ‌و كەركووك ‌و سۆران، دزی ئۆتۆمبیلیان كردووە".



رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاندووه‌: چەند رۆژێك لەمەوبەر هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە قەڵادزێ‌ باندێكی دزییان دەستگیركرد، باندە لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و لە كەركووك سێ‌ ئۆتۆمبێل ‌و لە سۆرانیش ئۆتۆمبێلێكیان دزیوە ‌و هەندێک لەو ئۆتۆمبێلانە بە زەبری چەك ‌و هەڕەشەكردن لە خاوەنەكانیان بردوویانن".  


وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەشكردووه‌ باندەكە تەنیا ئۆتۆمبێلیان نەدزیوە، بەڵكو "لە شاری هەولێر لە فرۆشگەیەکی مۆبایلدا 7 مۆبایلی زیرەكیشیان دزیون".


رووداو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئامادەنەبووه‌ زانیاری ورد لەسەر ژمارە‌ و ناو ‌و ناونیشانی تۆمەتبارەكان ئاشكرا بكات، بەڵام ئه‌وه‌نده‌ی وتووه‌ كه‌ "باندەكە لە دوو كەس زیاترن و ئێستا بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی زیندانین".

466 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر