Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در: به‌هه‌رێمكردنی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق چاره‌سه‌ر نییه‌

په‌یام

موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند: به‌هه‌رێمكردنی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق چاره‌سه‌ر نییه‌ و داوا له‌ عیراقییه‌كان ده‌كات پارێزگاری‌ له‌ عیراقیێكی یه‌كگرتوو بكه‌ن.

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در  له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر په‌یامێكی بلاَوكرده‌وه‌ و  رایگه‌یاند: به‌هه‌رێمكردن خواستی‌ گه‌لێكی‌ زوڵملێكراوه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی‌ بێنێت.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در بۆ گه‌لی‌ عیراق ده‌ڵێت "به‌هه‌رێمكردن چاره‌سه‌ر نییه‌، چونكه‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمه‌كان به‌ئاسانی‌ ده‌توانن دزیتان لێبكه‌ن و له‌ گه‌نده‌ڵی‌ و زوڵمدا ده‌ستكراوه‌تر ده‌بن و لاوازتان ده‌كه‌ن و به‌ ئاسانی‌ داگیرده‌كرێن".

هاوكات موقته‌دا سه‌در داواى له‌ گه‌لی‌ عیراق كرد پارێزگاری‌ له‌ عیراقه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رووی‌ خاك و گه‌له‌وه‌ یه‌كگرتووبێت.

په‌یامه‌كه‌ی‌ سه‌در دوای‌ ئه‌وه‌ دێت ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ به‌زۆرینه‌ ده‌نگی‌ بۆ به‌هه‌رێمبوونی‌ پارێزگاكه‌دا و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ زیقاریش داوایه‌كی‌ ره‌سمی‌ پێشكه‌شكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پارێزگاكه‌ بكرێته‌ هه‌رێم.

122 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر