Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی سه‌رڕێژبوونی ڕووباری دیجله‌، شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی به‌غدا ژێرئاوكه‌وتن

په‌یام

له‌ ئه‌نجامی سه‌رڕێژبوونی ئاوی رووباری دیجله‌، به‌شێك له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی به‌غدا ژێرئاو كه‌وتن.  

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ به‌هۆی سه‌رڕێژبوونی ئاوی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارینی بارانی زۆره‌وه‌، ئاستی ئاوی رووباری دیجله‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ناوچه‌ی قوره‌یات، ئه‌عزه‌مییه‌ و كه‌راده‌ له‌ به‌غدا ژێرئاو كه‌وتوون.

هێزه‌كانی پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند به‌هۆی سه‌رڕێژبوونی ئاوی رووباری دیجله‌وه‌ كه‌ به‌ناوه‌ندی پایته‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، زیانی زۆر به‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی شاره‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

هاوكات جێگری پارێزگاری واست، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند به‌هۆی مه‌ترسیی ژێرئاوكه‌وتنه‌وه‌، گوندی ئوم وه‌فا له‌ كه‌ناری رووباری دیجله‌ چۆڵكراوه‌.

362 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر