Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سبه‌ی به‌بێ ئاماده‌بوونی رێبوار تاڵه‌بانی كۆده‌بێته‌وه‌

په‌یام

به‌بێ ئاماده‌بوونی رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا، بڕیاره‌ سبه‌ینی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ی پترۆدۆلار و كۆببێته‌وه‌. 

به‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌عات (10)ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ سه‌رۆكایه‌تی جه‌مال مه‌ولود وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك (له‌جێگه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی) كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ ته‌رخانكراوی‌ پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكه‌.

به‌پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه‌ بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تا سه‌عات 12 و 30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌دوای رووداوه‌كانی‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر دانانی‌ پارێزگارێكی نوێی كورد، ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌.

222 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر