Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵ سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد

په‌یام

وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك كرد.

وه‌فده‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ پێكهاتبون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ رێباز صابر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و سه‌عید مه‌جید به‌رپرسی ناوه‌ندی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كۆمه‌ڵ و كه‌مال فاتیح و محمد جه‌لیل كارگێرانی مه‌ڵبه‌ند.
له‌لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌نگی عیزه‌دین به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی پێشوازیان لێكرا. 

له‌ دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كراو، ته‌بایی و یه‌كریزی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان له‌ كه‌ركوك به‌ گرنگ زانرا، هاوكات تیشك خرایه‌ سه‌ر دوا گۆرانكارییه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌.

ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئێستای شاره‌كه‌و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كارا كردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دانانی كوردێك به‌ پارێزگاری كه‌ركوك به‌ كاری له‌ پێشینه‌ی حزبه‌كان دانرا.

209 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر