Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. له‌ زۆنگاوی ئاكگۆل 220 جۆر باڵنده‌ ده‌ژین و بوونه‌ته‌ سه‌رنجی گه‌شتیاران

په‌یام

له‌ شارۆچكه‌ی ئێرێغلی سه‌ربه‌ پارێزگای قۆنیای توركیا زۆنگاوی ئاكگۆل كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌كانی ژیانی باڵنده‌كانی فلامینگۆ، له‌گه‌ڵ بارانی زستاندا ژیاوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی گه‌شتیار و فۆتۆگرافه‌كان. 

باڵنده‌كانی فلامینگۆ كه‌ له‌ ئه‌فریقا، ئاسیا و باشووری ئه‌ورووپا ده‌ژین، ئه‌مساڵ زووتر گه‌یشتنه‌ زۆنگاوی ئاكگۆل كه‌ ناوچه‌یه‌كی پارێزراوی ناوچه‌ی ئانادۆڵه‌.

زۆنگاوه‌كانی توركیا كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر رێڕه‌وی كۆچی ئه‌و باڵندانه‌ی كه‌  كۆچ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بارانی ئه‌م دواییه‌دا پڕبوون له‌ ئاو، زۆنگاوی ئاكگۆل یه‌كێكه‌ له‌و زۆنگاوانه‌ و میوانداریی چه‌ندین جۆری باڵنده‌ ده‌كات و ساڵانه‌ ده‌بێته‌ شوێنی نمایش و ئاهه‌نگی باڵنده‌كانی فلامینگۆ.

باڵنده‌كانی فلامینگۆ كه‌ له‌ ئه‌فریقاوه‌ كۆچیان كردووه‌، تا كۆتایی مانگی نیسان ده‌مێننه‌وه‌ و ده‌بنه‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی فۆتۆگرافی و سروشت و زۆنگاوی ئاكگۆل 220 جۆر باڵنده‌ی وه‌ك فلامینگۆ، باز، له‌ق له‌ق و جۆره‌كانی دیكه‌ ده‌ژین.

184 جار خوێندراوەتەوە
08/04/2019

بابەتی زیاتر