Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسی‌ هێزه‌كانی‌ 70: ئه‌گه‌ر جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ پشكی‌ گۆڕان ببێته‌ به‌رپرسیاری‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان؛ گوێی‌ لێناگرم


په‌یام

به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ی‌ سه‌ربه‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەگەر جێگری سەرۆکی هەرێم(لە پشکی گۆڕان) ببێتە بەرپرسیاری هێزە چەکدارەکان بەهیچ جۆرێک گوێی لێ ناگرم"

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌هه‌مانكاتدا به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكادا رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەگەر جێگری سەرۆکی هەرێم(لە پشکی گۆڕان) ببێتە بەرپرسیاری هێزە چەکدارەکان بەهیچ جۆرێک گوێی لێ ناگرم"

شێخ جه‌عفه‌ر رایگه‌یاندووه‌" لەبەر ئەوەی ئەوان (گۆڕان) هێزی چەکدارییان نیە، هێزی چەکدار لەلای پارتی و یەكێتیە لەبەر ئەوە دەبێت ئەوان بڕیار بدەن لەسەر هەنگاوەکانی یەکخستنەوە و یەکگرتن لەبەر ئەوە هەتا ئێوارە لایەنێکی تر بێت بڕیار لەسەر هێزی پێشمەرگە و هێزی حەفتا بدات من خۆم یەکێک لەوانەی گوێی لێ ناگرم، خۆ ئەگەر ڕوویدا جێگری سەرۆکی هەرێم( لەپشکی گۆڕان ) ببێتە بەرپرسیاری هێزە چەکدارەکان بەهیچ جۆرێک گوێی لێ ناگرم چونکە ئەو نە پەیوەندی پێوە هەیە نە دەتوانێت بڕیار بدات، من دەتوانم بڕیار بدەم لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکان و هەنگاوەکانی یەکخستنەوە ئەو چۆن دەتوانێت؟

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ روونیكرده‌وه‌، ئەمڕۆ واقیعێک هەیە هێزەکان لای پارتی و یەکێتین دەبێت ئەوان بڕیار بدەن چۆن کەسێکی تر لەلایەنێکی تر لەدەرەوەی ئەو دوو حیزبە بێت بڕیار لەسەر پارتی و یەكێتی بدات بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانیان، ئەمە واقیعە خۆ ئەوە بە زۆرە ملێ نابێت."

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری هێزه‌ چه‌كداره‌كان دراوه‌ به‌یه‌كێتی و وتی" پارتی به‌ڵێنی پێداوین یه‌كێك له‌پۆسته‌كان جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌ ته‌واو ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌ له‌گه‌ڵ پارتی وه‌ ده‌بێت له‌ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش جێگیر بكرێت."


610 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2019

بابەتی زیاتر