Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاكستان ١٠٠ بەندکراوی ھیندستان ئازاد ده‌كات


په‌یام

وەک دەستپێشخەرییەکی نیازباشی بۆ دامرکاندنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، پاکستان ١٠٠ راوچی ھیندستانی کە پێشتر لە پاکستان بەندکرابوون، ئازاد کرد.

کەناڵی "Dunya News" بڵاویکردەوە، بەرپرسان لە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایانگەیاندووە کە راوچییە ئازادکراوەکان لە رێگەی گرتنەبەری رێوشوێنێکی ئەمنی توندا بە شەمەندەفەر گواستراوەنەتە سەر سنووری نێوان ھەردوو وڵات و لەوێ رادەستی کاربەدەستانی ھیندستان دەکرێنەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر حکوومەنی پاکستان رایگەیاندبوو ٣٦٠ بەندکراوی ھیندستان کە زۆربەیان راوچیین لەم مانگەدا بە چوار قۆناغ ئازاد دەکات.

لە مانگی دووەمی رابردوودا، رایگەیەندرابوو کە ٣٤٧ ھاووڵاتی پاکستان لە گرتووخانەکانی ھیندستان بەندکراون و لە بەرامبەردا، ٥٣٧ ھاووڵاتی ھیندستان لە گرتووخانەکانی پاکستان بەندکراون. 

135 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2019

بابەتی زیاتر