Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محەمەد حەكیم: لەگەڵ پارتی و هەر حزبێكی دیكە، پێویستمان بە تەرەفی سێهەم نیە


كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان وەڵامی ئەو كەسانە دەداتەوە كە لەسەر هەندێ لێدوان و هەڵوێستی سیاسیی حزبەكەی سەبارەت بە بەشداری لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمدا سوكایەتی دەكەن .

محەمەد حەكیم لە وتارێكدا كە بۆ دیجیتاڵ میدیای پەیام نێردراوە دەڵێت "ماوەیەکە لەسەر پرسی پێکھێنانی حکومەت، ھەریەکەو بەنیازێک ھەڵوێست و لێدوانی کۆمەڵ لەسەر بەشداریکردنی لە کابینەی حکومەت شی دەکاتەوە، کە زۆرێکی بە مەبەستی لێدانە لە کۆمەڵ و لەقکردنی پێگەیەتی لەناو جەماوەر، وە وێناکردنییەتی بەوەی چاوەڕێی مەرحەبایەکی پارتییە بۆ بەشداریی لە کابینەکە" .

محەمەد حەكیم ئاماژەبەوەشدەكات "ئەگەر کۆمەڵ زۆر تامەزرۆی بەشداریی بوایە، تەشبیھـ نەبێت وەکو ھەندێک ناحەز دەیانەوێت وا وێنا بکەن کە بێزوو بە بەشداریکردنەوە دەکات لە حکومەت، ئەگەر بەو شێوەیە بوایە ئەوا چاک دەمانزانی ڕێگەی بەشداریکردن و ھاتنەپێشی گەرم لە کۆمەڵ چۆنەو لەکوێوەیەو وە چی کاتێک ھەنگاوی بۆ بنێین" .

كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان باسلەوەشدەكات "، ئێمە بەیەک چاو تەماشای ھەمووان دەکەین و یەک مامەڵە دەکەین و ئومێد دەکەین پەیوەندیەکانمان بەشێوەیەک بن، کە ڕەخنەو سەرنج و پێشنیارەکانمان بتوانین بێ پەردەو ڕووبەڕوو بیانڵێین و دڵسۆزانە ھاوکاربین بۆ خزمەتی خەڵک، پێش ئەوەی ناچار بین لە ڕاگەیاندنەکانەوە باسی بکەین " 


337 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2019

بابەتی زیاتر