Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی: ئاشته‌وایی و رێككه‌وتنی نیشتمانی بێنینه‌ ئاراوه‌


په‌یام

قوباد تاڵه‌بانی له‌ ساڵیادی روخاندنی رژێمی به‌عسدا داوا ده‌كات یه‌كتر سڕینه‌وه‌و یه‌كتر قبووڵنه‌كردن فڕێبدرێت و ئاشته‌وایی و رێككه‌وتنی نیشتمانی بێنینه‌ ئاراوه‌.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی 9ی نیسان ساڵیادی روخاندنی رژێمی به‌عس و كه‌وتنی دیكتاتۆرێك رایگه‌یاندووه‌: كورد ھه‌میشه‌ له‌ سه‌ر حه‌ق بووه‌، كورد له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ تا دواین رۆژی ته‌مه‌نی به‌عس دژی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی وه‌ستایه‌وه‌، باجه‌كه‌شی به‌ ھه‌زاران شه‌ھیددا، به‌ دۆزه‌خی ھه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و كیمیاباراندا تێپه‌ڕبووین، به‌ڵام دواجار كورد سه‌ركه‌وت و به‌عس و سه‌دام كۆتاییان ھات، كورد له‌سه‌ر حه‌قه‌ و ھه‌میشه‌ خواسته‌كانی گه‌لی كورد سه‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ با چیتر نه‌ له‌ ئێستا و نه‌ له‌ داھاتووشدا كه‌س دژایه‌تی خواست و داواكانی كورد نه‌كات، چونكه‌ حوكمی مێژووه‌ خواستی كورد سه‌رده‌كه‌وێت.

له‌ به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا ھاتووه‌، ده‌بێت رۆژی 9ی نیسان وه‌ك رۆژی كۆتاییھاتنی دیكتاتۆری و ملھوڕی و كلتوری سڕینه‌وه‌ و یه‌كتر قبوڵنه‌كردن سه‌یر بكه‌ین، ھه‌ر كه‌س و حزب و لایه‌نێك بیر له‌ سڕینه‌وه‌ و له‌ناوبردنی ئه‌وانی تر بكاته‌وه‌، بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ رۆژێك ببێته‌ دیكتاتۆر و حاكمی موتڵه‌ق، ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ رۆژێك كۆتایی دێت، كه‌ واته‌ با ھه‌مووان بۆ ھه‌میشه‌ بیری یه‌كتر سڕینه‌وه‌و یه‌كتر قبوڵنه‌كردن له‌ مێشك و خه‌یاڵی خۆیان فڕێ بده‌ن و ئاشته‌وایی و رێككه‌وتنی نیشتمانی بێنه‌ ئاراوه‌.

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه‌: گه‌ل حكومڕانی باشی ده‌وێت، گه‌ل ته‌نیا پشتگیری له‌و حكومه‌ته‌ ده‌كات كه‌ خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك بێت، خۆشی وه‌ك كه‌سێك كه‌ به‌شێكی به‌رچاوی گه‌له‌كه‌ی متمانه‌ی پێداوه‌جارێكی تر دووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ ھه‌موو ھێز و توانایه‌وه‌ ھه‌وڵ ده‌دات بۆ دروستكردنی حكومڕانییه‌كی خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك، ھه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك شانازی به‌ حكومڕانییه‌كه‌یان بكه‌ن و داكۆكی لێ بكه‌ن.


228 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2019

بابەتی زیاتر