Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستایانی وانه‌بێژی‌ ڕاپه‌ڕین گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا


په‌یام


بۆ دووه‌مجار مامۆستایانی وانه‌بێژی‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌ده‌ی‌ ڕانیه‌ گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.

له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ماوه‌ی سێ‌ كاتژمێری خایاند و هیچ به‌رپرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه‌ نه‌هات، وته‌بێژی مامۆستایانی وانه‌بێژ ڕایگه‌یاند "داوا ده‌كه‌ن دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌ خاڵبه‌ندی و بۆ هه‌میشه‌یی‌ بێت، هه‌روه‌ها باری گوزه‌رانیان باش بكرێت".

مامۆستایانی وانه‌بێژی‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین دووپاتیان كرده‌وه‌ "له‌ ئه‌گه‌ری وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن و ته‌واوی فشاره‌ مه‌ده‌نییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر تاوه‌كو ده‌گاته‌ بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان".
ته‌نیا له‌ سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینیش نزیكه‌ی 700 مامۆستای وانه‌بێژ هه‌ن...

245 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2019

بابەتی زیاتر