Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی بانده‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی ئه‌و بانده‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستگیركران‌و به‌ كوشتن‌و ڕفاندنی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك تۆمه‌تبارن.

به‌پێی دانپێدانانی ئه‌ندامانی بانده‌كه‌، ماوه‌ی دووساڵه‌ ده‌ستیان به‌ به‌ دزینی مۆبایل و رفاندنی جانتای ژنان كردووه‌و دواتریش ئۆتۆمبێلی چه‌ندین كه‌سیان رفاندووه‌و خاوه‌نه‌كه‌شیان كوشتووه‌، دواتریش ئۆیۆمبێله‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی عه‌ره‌به‌وه‌ له‌ خوارووی عێراق فرۆشتووه‌.

ئه‌ندامانی ئه‌و بانده‌ كه‌ به‌رپرسی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی به‌ مه‌ترسیدارترین باند ناوی بردن ده‌ڵێن: له‌كاتی رفاندنی ئۆتۆمبێلدا هه‌ر كه‌سێك خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دابێت و به‌رگری كردبێت، كشتوویانه ‌و ته‌رمه‌كه‌یان شاردووه‌ته‌وه‌.

490 جار خوێندراوەتەوە
09/04/2019

بابەتی زیاتر