Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیتاڵیا دژایه‌تی‌ خۆی بۆ به‌شداری و ئه‌ندامێتیی‌ توركیا له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ده‌ربڕی


په‌یام

حكومه‌تی‌ ئیتاڵیا دژایه‌تی‌ خۆی بۆ به‌شداری و ئه‌ندامێتیی‌ توركیا له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ده‌ربڕی و رایده‌گه‌ینێت له‌نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا شوێنێك نییه‌ بۆ توركیا.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیای نیگه‌ران كرد دوای ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند، له‌نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا شوێنێك نییه‌ بۆ توركیا.

ماتیۆ سالڤینی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیری ناوخۆی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاریی گفتوگۆی توركیا بۆ به‌ئه‌ندامبوونی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌ستێت‌و ئه‌و بابه‌ته‌ كۆتایی پێبێت.

هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا وتیشی توركیا نه‌ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌‌و نه‌ده‌بێته‌ ئه‌ندامیش له‌نێو یه‌كێتییه‌كه‌.

274 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر