Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس-ی بۆردومانكرد


په‌یام


فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس-ی بۆردومانكرد كه‌ له‌ ئێستادا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی دایه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سه‌ربه‌ هێزه‌كانی لیوا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، بۆردومانكراوه‌.

به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ئه‌مڕۆ هیچ شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌ نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی و هێزه‌كانی سه‌ربه‌ لیوا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس رووینه‌داوه‌.

له‌ میانی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس، شه‌ڕ و پێكدادان سه‌خت له‌ نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی و هێزه‌كانی سه‌ربه‌ لیوا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر روویدابوو.

هاوكات دوێنێ هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌رابلوس-یان كۆنتڕۆڵكردبوو كه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ لیوا خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ردا بوو.

166 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر