Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆماوه‌ی سێ مانگ؛ عه‌بدولقادر بن صاڵح سه‌رۆكی كاتی جه‌زائیر ده‌بێت



دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌، له‌ دانیشتنی هه‌ردوو باڵی په‌رله‌ماندا عه‌بدولقادر بن ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی، بوو به‌‌ سه‌ركۆماری كاتی جه‌زائیر. 

به‌پێی ماده‌ی 102ی ده‌ستووری جه‌زائیر، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ركۆمار ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌ دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی وه‌ك سه‌ركۆماری كاتی بڕیار ده‌دات له‌ ماوه‌ی 90 رۆژدا هه‌ڵبژاردن له‌ وڵات به‌ڕێوه‌بچێت.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ ده‌ستی له‌ پۆستی سه‌ركۆماری كێشایه‌وه‌، ئه‌مڕۆ باڵی باڵا كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و باڵی نزم كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی گه‌لی په‌رله‌مانی جه‌زائیره‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا. 

له‌ كۆی 644 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ 453 په‌رله‌مانتار به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا كه‌، پێگه‌ی سه‌ركۆمار چۆڵه‌، به‌پێی ده‌ستوور له‌ دوای ئه‌م بڕیاره‌ سه‌رۆكی باڵی باڵا ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی، عه‌بدولقادر بن ساڵح به‌ شێوه‌ی كاتی ده‌بێته‌ سه‌ركۆمار. 

بوته‌فلیقه‌ی ته‌مه‌ن 82 ساڵ كه‌ چوار خوله‌ سه‌ركۆماره‌ و، به‌ده‌ست ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، كاتێك رایگه‌یاند كه‌ بۆ خولی پێنجه‌میش خۆی به‌ربژێر ده‌كاته‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ده‌ستوه‌ردانی زاره‌كی سوپا، بوته‌فلیقه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

234 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر