Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دواخستنی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ بووه‌


په‌یام

سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی‌ یاسای‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم بۆ كاتێكی‌ نادیار دواخست.

به‌پێی‌ نووسراوێك كه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ كردووه‌، سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان ڕایگه‌یاندووه‌ "لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ ڕاپۆرتی‌ خۆیدا داوای‌ كاتی‌ زیاتری‌ كردووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ داڕشتنی‌ كۆتایی‌ مادده‌ و بڕگه‌گانی‌ پێشنیازی‌ یاسای‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ دامه‌زاروه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان - عێراق و، هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ شێوزای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك تا كاتی‌ نووسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستوور".

به‌پێی‌ نووسراوه‌كه‌ "سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ دواخستووه‌".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان هیچ واده‌یه‌كی‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مان دیاری‌ نه‌كردووه‌.

دواخستنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان دوای‌ ئه‌وه‌ هات هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان نه‌یانتوانی‌ له‌ پێشنیازی‌ یاساكه‌دا له‌باره‌ی‌ پرسی‌ بوونی‌ یه‌ك جێگر یان دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن.


217 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر