Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ گۆران: گۆڕان تەنیاو تەنیا نوسین‌و چاوپێکەوتنە فەرمییەکانی کاک نەوشیروان بە سەرچاوە دەزانێ


په‌یام

خانه‌ی راپه‌راندنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌،  گۆڕان تەنیاو تەنیا نوسین و چاوپێکەوتنە فەرمییەکانی کاک نەوشیروان بە سەرچاوە دەزانێ، کە ئێستا لیژنەیەکی تایبەتی هەیە، بۆ کۆکردنەوەو رێکخستن و ئەرشیف کردن، جگە لەوە گۆڕان لێپرسینەوە دەکات لەگەڵ هەر کەسێک، قسەی نافەرمی کاک نەوشیروان بکات بە سەرچاوە بۆ مەرامی خۆی.

رونکردنەوەو ئاگادارییەک لە خانەی راپەڕاندنەوە

لەدوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان، ژمارەیەک هەڵسوڕاوی گۆڕان لە پلەی رێکخراوەیی جیا جیا، و هەندێ لەوانەی خۆیان بە گۆڕان دەزانن، بۆ پاڵپشتی لە راو بۆچون و نوسین و قسەکانی خۆیان، لە کەناڵەکانی راگەیاندنی حیزبی و ئەهلی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، قسەی نافەرمی کاک نەوشیروان دەهێننەوەو دەیکەن بە بەڵگە.

بزوتنەوەی گۆڕان ئەو شێوازە لە کاری راگەیاندن بە جۆرێک لە ساختەو بوختان و گەندەڵی دەزانێ، بۆیە بەتوندی ئیدانەی دەکات، و گۆڕان تەنیاو تەنیا نوسین و چاوپێکەوتنە فەرمییەکانی کاک نەوشیروان بە سەرچاوە دەزانێ، کە ئێستا لیژنەیەکی تایبەتی هەیە، بۆ کۆکردنەوەو رێکخستن و ئەرشیف کردن، جگە لەوە، گۆڕان لێپرسینەوە دەکات لەگەڵ هەر کەسێک، قسەی نافەرمی کاک نەوشیروان بکات بە سەرچاوە بۆ مەرامی خۆی.

10 / 4 / 2019

337 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر