Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان: جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم هه‌ر موچه‌ وه‌رده‌گرێت؛ هیچ نییه‌


په‌یام

جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، پۆست چیە؟ جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو کەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر، چیە؟ چ نرخێکی هەیە؟ هیچ نیە بەڕاستی!

ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكادا ده‌ڵێت، جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو کەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت، ده‌شڵێت، پارتی ده‌توانێت داوا لەگۆڕان بکات بڵێ ئێوە دەستبەرداری پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ببن، بەدوری نازانم پارتی-ش ئەوە بکات ئەو پۆستە بدات بەیەکێتی و هیچ شتێك له‌سیاسه‌ت به‌دوور نازانم،

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ گۆران روونیده‌كاته‌وه‌" کۆمەڵێک خەڵک هەیە ڕەنگە قسەکانی منیان بە دڵ نەبێت و بیکەنە"زەجە" چونکە من ڕاستیەکان دەڵێم ئەگەر یەکێتیش بەهانە بگرێت بۆ پۆستێک کە دراوە بە گۆڕان با بیدەن بەوان کەی ئەوە کێشەیە؟ دەبێت حسابی میللەتەکە و ناوچەکە بکرێت، پۆست چیە؟ جێگری سەرۆکی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو کەسە دەچێت "مەعاش" وەردەگرێت هیچی تر، چیە؟ چ نرخێکی هەیە؟ هیچ نیە بەڕاستی! "بەخوا بەڕاستی ڕاستیەکەت پێدەڵێم" 

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم لەناو زیاتر هیچی تر نابێت هیچ، ئەگەر بە بۆچونی من بێت هەر وەرینەگرین ئەو پۆستە(پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم)، ئاخر سەرۆکی هەرێم هی پارتی بێت و هەموو دەسەڵاتە "ئەساسیەکان" لەدەست پارتیدا بن، "بەڕێز مەسعود بارزانی" کە خۆی مابێت ڕەنگە "نێچیریش" ئەو دەسەڵات و "ئەهمیەتە" گەورەی نەبێت هەر ناوبێت کە سەرۆکی هەرێمە، ئنجا ئێمە جێگری ئەویش بین دەبێت چیمان بەدەست بێت و جێمان پێبکرێت و چ بڕیارێکمان پێدەدرێت؟ "

به‌پرسه‌كه‌ی‌ گۆران گومانیی‌ هه‌یه‌ پارتی‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ گۆرانیش بدات‌و ده‌ڵێت " نازانم، بەڵام هیچ شتێک لە سیاسەت بەدوور نازانم لەوانەیە بۆ ڕێککەوتن پارتی بێتە سەر ئەو بۆچونەی کە بەبێ یەکێتی دروستکردنی حکومەت مانایەکی نابێت دەتوانێت داوا لەگۆڕان بکات بڵێ ئێوە دەستبەرداری پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ببن بۆ یه‌كێتی، منیش وەک "شەخسی خۆم" ئەگەر کێشەی هەرێمی کوردستان بەوە چارەسەر بکرێت پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم نەدرێت بە گۆڕان بدرێت بەیەکێتی بەوە ئاو بە ئاگردا بکرێت زۆر بەلامەوە ئاساییە، بۆیە بەدوری نازانم پارتی-ش ئەوە بکات ئەو پۆستە بدات بەیەکێتی ئەگەر هەموو شتەکان هاتنە سەر ئەوە."

191 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر