Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو میسر زۆر باشه‌و سیسی كاری زۆرباشی كردووه‌


په‌یام


تره‌مپ و سیسی له‌ كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه‌ و، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازی‌ و بازرگانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ میسر به‌ جۆرێك پێشكه‌وتووه‌ كه‌ پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه‌.

به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی‌ سه‌رۆكی‌ میسر و شاندنی هه‌ردوو وڵات، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و میسر به‌ڕاده‌یه‌ك باشن كه‌ پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه‌".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا وتیشی‌ "به‌ تایبه‌ت له‌ بواری سه‌ربازی‌ و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ تیرۆردا هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا پته‌وتر بووه‌. هه‌روه‌ها میسری‌ به‌ هاوبه‌شی بازرگانیش ناو برد.

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی سیسی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تاكو ساڵی‌ 2034 له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "سیسی‌ كاری زۆر باشی‌ كردووه‌، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌".

192 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر