Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چاوشئۆغڵو: ناساندنی سوپای پاسداران وه‌ك به‌ڕێكخراوی تیرۆریستی؛ زۆر هه‌ڵه‌یه‌


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناساندنی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌ ڕێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، به‌ بڕیارێكی زۆر هه‌ڵه‌ ناو ده‌بات.

مه‌ولوود چاوشئۆغڵوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ڕایگه‌یاند "گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن به‌رامبه‌ر ئێران و سوپای پاسداران، به‌ ڕاست نازانن".

 چاوشئۆغڵوو وتی‌ "ناساندنی سوپای فه‌رمیی وڵاتێك به‌ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی، هه‌نگاوێكی‌ ئێجگار مه‌ترسیداره‌".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ئه‌مریكا له‌لایه‌ك هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ ده‌كات كه‌ به‌ بۆچوونی‌ توركیا ڕێكخراوێكی‌ تیرۆریستییه‌ و، له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سوپای فه‌رمیی وڵاتێك وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن".

315 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر