Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی چوار مانگی پێشمه‌رگه‌ی ده‌ركرد


په‌یام

عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی چوار مانگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ده‌ركرد، كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 272 ملیار دیناره‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ سیفه‌تی‌ وه‌زیری به‌رگریی عێراق به‌ وه‌كاله‌ت، بڕیارێكی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی چوار مانگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان واژوو كرد.

 به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ مووچه‌ی‌ چوار مانگی‌ ئه‌مساڵ له‌ 1ی‌ كانوونی‌ دووه‌م تا كۆتای‌ مانگی‌ نیسان له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

به‌پێی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ عێراق، مانگانه‌ 68 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دیاری‌ كراوه‌، كۆی‌ مووچه‌ی‌ خه‌رجكراوی‌ ئه‌م چوار مانگه‌ش 272 ملیار دیناره‌.

624 جار خوێندراوەتەوە
10/04/2019

بابەتی زیاتر