Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆمپیۆ: فرۆكه‌ی F-35 به‌ وڵاتێك نافرۆشین كه‌ خاوه‌نی سیستمی به‌رگری ئاسمانی S-400 بێت


په‌یام

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، "ناكرێت فڕۆكەی F-35 بەئاسمانێكدا بفڕێت كە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 تیادا چالاک بێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا كە بە كارێكی دروستی نازانن توركیا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 بكڕێت و لەوبارەوە چەندین جار بۆچوونەكانیان بە بەرپرسانی توركیا راگەیاندووە.

مایک پۆمپیۆ بانگەشەی ئەوەی كرد كە لەڕووی تەكنیكییەوە ناكرێت F-35 و S-400 لەیەك شوێندابن و وتی: "ناكرێت فڕۆكەی F-35 بەئاسمانێكدا بفڕێت كە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی S-400 تیایدا چالاک بێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وەبیریهێنایەوە كە پێشنیاری سیستمی پاتریۆت-یان بۆ توركیا كردووە لە شوێنی S-400 و وتی: "ئەم پێشنیازە هێشتا لەسەر مێزی گفتوگۆیە و كار لەسەر وردەكارییەكانی دەكرێت.

ئەوەمان بۆ توركەكان پێشنیازكردووە كە پارچەیەكی گرنگی F-35ەكان بەرهەم دەهێنن، ئەوان تەنها كڕیار نین، بەڵكو بەشێكن لە زنجیری بەرهەمهێنانی F-35ەكان. بەڕوونیش پێمان راگەیاندوون ئەگەر S-400 بكڕن، ئەو دۆخە بوونی نابێت".

مایک پۆمپیۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر توركیا سیستمی S-400 بكڕێت، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سزاكانی ئەمریكا بۆسەر دوژمنانی (CAATSA)، رێگا لەبەردەم ئەگەری كۆمەڵێک سزادا دەكاتەوە. 

193 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2019

بابەتی زیاتر