Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانى.. به‌وێنه‌؛ به‌هۆى داڕمانى خۆڵى بینایه‌ك دوو كرێكار بوونه‌ قوربانى


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی‌ 11ـی‌ نیسانی‌ 2019 له‌ ئه‌نجامی‌ داڕمانی‌ خۆڵی‌ بینایه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی‌ به‌كره‌جۆ دوو كرێكار بوونه‌ قوربانی‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تییان له‌ فه‌یسبووك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ "به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ ئه‌نجامی داڕمانی خۆڵی‌ ده‌وروبه‌ری بینایه‌ك دوو كرێكار كه‌ له‌و بینایه‌ كاریان كردووه‌ بوون به‌ژێره‌وه‌و دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی هه‌ردوو كرێكاره‌كه‌ ده‌رهێنرانه‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو "یه‌كێك له‌ كرێكاره‌كان به‌ناوی (م، ع، ع) به‌ڕه‌گه‌ز سوری له‌دایكبووی 1979 ی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی خه‌باتی‌ شاری سلێمانییه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا، كرێكاره‌كه‌ی‌ دیكه‌ش برینداره‌ و ناوی (م، ع، ع) به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌دایكبووی 1992 ه‌و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كانی سپیكه‌ی شاری‌ سلێمانییه‌و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌ "له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆوه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌".

لا يتوفر وصف للصورة.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏وقوف‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏‏‏أشخاص يقفون‏، و‏‏أحذية‏، و‏طفل‏‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏شخص أو أكثر‏ و‏أشخاص يجلسون‏‏‏

886 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2019

بابەتی زیاتر