Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. ئەو دوو کوڕەی بەچەقۆ باوکیان کوشت؛ خۆیان رادەستی ئاسایش کرد


پەیام 

ئه‌و دوو كوڕه‌ی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری‌ سلێمانی به‌ چه‌قۆ باوكیان كوشت، خۆیان ڕاده‌ستی ئاسایش كرد و دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی "سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارانی ڕووداوی‌ كوشتنی‌ هاووڵاتییه‌كه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی‌ چوارباخی‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كردووه‌".

به‌پێی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ "تۆمه‌تباره‌كان دوو گه‌نجی‌ له‌دایكبووی 1998 و 2001 و، دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی باوكی‌ خۆیان كوشتووه‌".

ئه‌و دوو برا تۆمه‌تباره‌ كه‌ ته‌مه‌نیان 18 ساڵ و 21 ساڵه‌، ئێستا ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌، ڕووداوی‌ كوشتنی‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ی‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخ، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی‌ 10ی نیسان بووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن كوڕه‌كانیه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا و دواتر هه‌ڵاتبوون.

370 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2019

بابەتی زیاتر